عێراق: پاپای ڤاتیکان لە کاتی دیاریکراودا سەردانەکەی دەکات

(0) / / ئاسیا / پاپای ڤاتیکان


Mar 01, 2021

قەبارەی فۆنت:

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق وتی کە پاپای ڤاتیکان پێداگری لەوە دەکات کە لە 5 ی ئەم مانگە وەک کاتی دیاریکراو سەردانەکەی بۆ عێراق بکات.

ئەحمەد سەحاف وتی کە وردەکاری و خۆئامادەکردنی عێراق پیشان دەدات کە تا چەندە گرنگی بەم سەردانە دەدرێت و سەرجەم ئیمکانیاتی خۆیی بۆ سەرکەوتنی سەردانەکە خستووەتەگەڕ.

ناوبراو وتی کە ئەم سەردانە پیشاندەری گرنگی مێژووی، ڕۆشنبیری و شارستانیەتی عێراقە و دەبێت پێشوازییەکی شیاوی پێگەی گەلی عێراق لە پاپا بکرێت.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق وتی کە چەندین کێشە لە عێراقدا هەیە بەڵام پاپا پێداگریی لەوە کردووە کە سەردانەکە لە کاتی خۆیدا بکرێت./.