پاپا: دەمەوێت لە عێراقدا ئاشتی جێگیر بکەم

(0) / / ئاسیا / پاپای ڤاتیکان


Mar 06, 2021

قەبارەی فۆنت:

پاپا فرانسیس لە درێژەی سەردانەکەیدا بۆ عێراق گەیشتە شوێنەواری مێژوویی ئور و وتی کە پەیامی ئاشتیم پێیە و دەمەوێت لە جیهاندا بە تایبەت لە عێراق ئاشتی جێگیر بکەم.

ناوبراو وتی کە نەهامەتییەکی زۆر بە سەر گەلی عێراقدا هاتووە و پێویستە هەمووان کۆکبن بۆ ئەوەی بە ئاشتی بژین و دوربکەونەوە لە توندووتیژی.

پاپای ڤاتیکان بە ئاماژە بە نەهامەتی کوردانی ئێزدی لە شەڕی داعش، وتی: نابێت ڕێگا بدەین لە پەنای ئائینەوە توندووتیژی بڵاو بکرێتەوە وەک ئەوەی کە بە سەر کوردانی ئێزدی هات./.