سەرۆک کۆماری پێشووتری فەرەنسا بە سێ ساڵ زیندان سزا درا

(0) / / ئەورووپا / فەرەنسا


Mar 01, 2021

قەبارەی فۆنت:

دادگایەکی فەرەنسا نیکۆلا سارکۆزی سەرۆک کۆماری پێشووتری ئەو وڵاتەی بە سێ ساڵ زیندان سزا دا.

ناوبراو تۆمەتبارە بە گەندەڵی و دەبێتە یەکەم سەرۆک کۆماری فەرەنسا کە ئەو سزایەی بەسەردا سەپاوە.

سارکۆزی لە ساڵی 2007 تا 2012 سەرۆک کۆماری فەرەنسا بووە، تەمەنی 66 ساڵە و سەرجەم تۆمەتەکانی ڕەتکردووەتەوە کە ئاراستەی کراوە./.