دەستبەسەرکردنی 7 تیرۆریستی داعش لە 3 پارێزگای عێراق

(0) / / ئاسیا / داعش


Nov 18, 2021

قەبارەی فۆنت:

وتەبێژی فەرماندەیی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق هەواڵی دەستبەسەرکردنی 7 تیرۆریستی داعشی لە 3 پارێزگای ئەم وڵاتە ڕاگەیاند.

یەحیا ڕەسوڵ ئەمڕۆ پێنج شەممە 18 ی تشرینی دووەم ڕایگەیاند کە هێزەکانی دژە تیرۆر بە پشت بەستن بە زانیارییە هەواڵگرییەکان، لە پرۆسەیەکدا 5 تیرۆریستی داعشیان لە پارێزگای ئەنبار دەستبەسەر کرد.

ناوبراو هەروەها ڕایگەیاند کە 2 تیرۆریستی دیکەش لە پارێزگاکانی کەرکوک و نەینەوا دەستبەسەر کراون./.