لاهور شێخ جەنگی: دەیانەوێت هێز بەرامبەرم بجوڵێنن
(0) /
لە نوێترین هەڵوێستیدا بەرامبەر بە کێشە ناوخۆییەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، لاهور شێخ جەنگی ڕایگەیاند کە ئەو تۆمەتانەی ڕوبەڕوی کراونەتەوە پڕوپوچن و بێ منەتە.
ناوبراو لە پەیامێکیدا بە بۆنەی ڕۆژی شەهیدانی یەکێتی، وتی: بێ منەتم لەو تۆمەتانەی ئاراستەم کراون، دڵنیام ئەوانیش بە خۆیاندا دەچنەوە، هاوکات پەیامێک ئاراستەی هەڤاڵانم لە یەکێتی و مەکتەبی سیاسی دەکەم کە ئەم ڕۆژە بکەینە ڕۆژی ئاشتەوایی.
لاهور شێخ جەنگی وتی: ئەگەر کەسێک کارێکی نایاسایی کردووە با لە دادگاکان سکاڵا تۆمار بکەن، نەک لە ڕاگەیاندنەکاندا باس بکرێن.
وتیشی کە وا دیارە برادەران دەیانەوێت هێز بەرامبەرم بجوڵێنن، من وەکوو ئەوان ناکەم و دڵنیام ئەوانیش بە خۆیاندا دەچنەوە./.
تێبينيێك بنێرە: