بەڕێوەبەری گومرۆکی هەرێم گلەی هەیە: داهاتی خاڵە سنورییەکان زۆر کەمە!
(0) /
بەڕێوەبەری گشتی گومرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە کە داهاتی خاڵە سنورییەکان زۆر کەمە و بەشی دابەشکردنی مووچە ناکات.
ساماڵ عەبدولڕەحمان ڕایگەیاندووە کە گومرۆک تەنیا بەرپرسە لە کۆکردنەوەی داهاتەکانی خاڵە سنورییەکان و هەمووی دەگەڕێتەوە خەزێنەکانی وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم.
ڕاشیگەیاندووە کە لە باشترین حاڵەتدا داهاتی خاڵە سنورییەکانی هەرێمی کوردستان 200 تا 250 ملیار دینار نەبووە و بۆ دابەشکردنی مووچە پێویست بە 800 تا 900 ملیار دینار دەکات و بە دڵنیاییەوە بە داهاتی خاڵە سنورییەکان هیچ کات حکومەت ناتوانێت مووچە دابەش بکات./.
تێبينيێك بنێرە: