دادگای باڵای عێراق کەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان پەسەند دەکات؟

(0) / / ئاسیا / هەڵبژاردنەکانی عێراق


Nov 22, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە دادگای باڵای عێراق هەڵوێستی ئەو دامەزراوەی لە سەر پەسەندکردنی ئەنجامی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی 10 تشرینی یەکەم ئاشکرا کرد.

ئەو سەرچاوە بە شەفەق نیوزی ڕاگەیاند کە دادگای باڵای عێراق لە پاش کۆتایی پرۆسەی تاوتوێکردنی سەرجەم سکاڵاکان لە لایەن دەستەی دادوەرییەوە و ناردنی ئەنجامەکان بە شێوازی کۆتایی، ئەنجامەکە و ناوی سەرجەم کاندیدە براوەکان پەسەند دەکات.

بە وتەی ئەو سەرچاوە، هیچ کاتێک بۆ پەسەندکردنی کۆتایی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان نییە و ئەمەش بەندە بە تەواوکردنی پرۆسەی تاوتوێکردنی سکاڵاکانەوە.

ئەو بەرپرسە عێراقییە سەبارەت بە دواکارییەکان بۆ هەڵوەشانەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان، وتی: تاوتوێکردنی سەرجەم سکاڵا و داواکارییەکان کاتی زۆری دەوێت، وەک چۆن کە هیچ کاتێک بۆ یەکلاییکردنەوەی لە لایەن دادگاوە نییە.

پێشتر کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاندبوو کە سکاڵاکان کاریگەریی لە سەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکان هەبووە./.