پارتی کێشەی دەرماڵەی خوێندکاران دەخاتە ئەستۆی وەزیرەکانی یەکێتی و گۆڕان

(0) / / كوردستان / پارتی دیمۆکراتی کوردستان


Nov 23, 2021

قەبارەی فۆنت:

فراکسیۆنی پارتی دیمۆکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاندووە کە هەر دوو وەزیری دارایی و خوێندنی باڵا بەرپرسیاری ئەو دۆخەن کە لە سلێمانی ڕوو دەدات.

زانا مەلا خالید سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان، ڕایگەیاند کە دژی هەموو توندووتیژییەکین کە لە گردبوونەوەکاندا بکرێت بەرامبەر بە خوێندکاران و بەداخەوەین بۆ ئەوەی کە ڕووی داوە.

ناوبراو وتی کە داوایەک پێشکەش بە سەرۆکایەتی پەرلەمان کراوە بۆ ڕێکخستنی دانیشتنێکی تایبەت بە دەرماڵەی خوێندکاران بە ئامادەبوونی وەزیرە پەیوەندیدارەکان و چارەسەرکردنی کێشەکە.

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی وتی کە کێشەکە پەیوەندی بە وەزارەتەکانی دارایی و خوێندنی باڵاوە هەیە./.