وردەکاری ڕووداوی تەقەکردن لە پلەدارێکی سەربازی لە ڕانیە

(0) / / كوردستان / لاهور شێخ جەنگی


Nov 25, 2021

قەبارەی فۆنت:

لە ڕانیە تەقە لە بەرپرسێکی سەربازی کراوە، هەندێک دەڵێن کوژراوە و هەندێکی دیکە دەڵێن بە هۆی ئەوەی کە تەرمەکەی لەو شوێنە براوە، دیار نییە کە گیانی لە دەست داوە یان نە.

عەقید موراد کانی کوردەیی ئەو کەسەیە کە بە نزیک لە لاهور شێخ جەنگی ناوی براوە و تەقەی لێکراوە.

بە پێی چەند سەرچاوەیەک، پاش ئەوەی کە تەقە لە ناوبراو کراوە نەبراوەتە نەخۆشخانە، تا وەکوو ئێستاش دیار نییە کە گیانی لە دەست دابێت، بەڵام برینەکەی سەختە و چارەنووسی نادیارە.

دەوترێت کە دوو تەرم براونەتە نەخۆشخانەی ڕانیە کە پێدەچێت پاسەوانەکانی موراد کانی کوردەیی بن./.