لە کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی چی گوزەرا؟

(0) / / كوردستان / یەکێتی نیشتمانی کوردستان


Nov 27, 2021

قەبارەی فۆنت:

مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕۆژی شەممە کۆبووە، کۆبوونەوەکەش بۆ تاوتوێکردنی چەند توەرێک بووە.

بە پێی ئەو زانیارییانەی کە لە کۆبوونەوەکە گەیشتووەتە میدیاکان، بڕیاری مەکتەبی سیاسی یەکێتی ئەوە بووە کە لە سەر کێشە ناوخۆییەکان لێکۆڵینەوە دەست پێبکات.

مەکتەبی سیاسی یەکێتی سەبارەت بە دۆخی عێراق جەختی لەوە کردووەتەوە کە کورد دەبێت بە یەکگرتوویی لە بەغدا بێت.

هەروەها لە کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی جەخت لەوەش کراووەتەوە کە ئەو کێشانەی یاسایین لە ڕێگای یاساوە و ئەوانەش کە حیزبین لە ڕێگای حیزبەوە چارەسەر بکرێن./.