لاوڕۆڤ: ڕووسیا لە لایەن بنکە سەربازییەکانی ئەمریکاوە گەمارۆ دراوە

(0) / / ئەورووپا / سرگێی لاوڕۆڤ


Nov 30, 2021

قەبارەی فۆنت:

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا پێی وایە، لە کاتێکدا کە وڵاتانی ڕۆژئاوا درێژە بە تۆمەتە بێ بنەماکانی خۆیان لە دژی مۆسکۆ دەدەن، ئەمریکا بە بنکە سەربازییەکانی گەمارۆی ڕووسیای داوە و بەردەوامە لە کۆکردنەوەی چەکی پێشکەوتوو لە نزیک سنورەکانی ئەم وڵاتە.

سرگێی لاوڕۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند کە ئەمریکا بە بنکە سەربازییەکانی گەمارۆی ئەم وڵاتەی داوە و بەردەوام دۆخی سنورەکانی ڕووسیای ئاڵۆز کردووە.

ناوبراو وتی کە ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا ڕووسیا بە کارێک تۆمەتبار دەکەن کە خۆیان لە نزیک سنورەکانی ئێمە جێبەجێی دەکەن.

لاوڕۆڤ وتی کە هەر هاوپەیمانییەکی دووقۆڵی و چەندقۆڵی ڕووسیا لە دژی هیچ وڵاتێکی سێهەم نییە و ئامانجەکانیشی بە تەواوی ڕوون و ئاشکرایە./.