پارتی: کورسییەکانمان تاڵان کران
(0) /
وتەبێژی پارتی دیمۆکراتی کوردستان وتی کە دوو کورسیمان بە تاڵان براون و لە پاش کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی هەڵوێستمان دەبێت.
مەحمود محەممەد وتی: پاش ڕاگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق لە لایەن کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانەوە، بۆمان دەرکەوت دوو کورسی کە مافی یاسایی دوو کاندیدی پارتی بووە لە پارێزگاکانی هەولێر و نەینەوا بە تاڵان براون.
وتەبێژی پارتی وتی کە لە پاش کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی هەڵوێستی خۆمان لە سەر ئەم پرسە ئاشکرا دەکەین.
بە پێی ڕاگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە لایەن کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانەوە، پارتی دوو کورسیی لە هەولێر و موسڵ لە دەستدا کە هەر دوو کورسییەکە درایە کاندیدەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان./.
تێبينيێك بنێرە: