مەکرۆن: بە بێ بەشداری ڕاستەوخۆی وڵاتانی عەرەبی و ئیسرائیل، ڕێکەوتن لە گەڵ ئێران ئەستەمە

(0) / / ئەورووپا / ئیمانۆیل مەکرۆن


Dec 04, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرۆک کۆماری فەرەنسا جەختیکردەوە کە گەیشتن بە ڕێکەوتن لە گەڵ ئێران بە بێ بەشداری ڕاستەوخۆی وڵاتانی عەرەبی و ئیسرائیل ئەستەم دەبێت.

ئیمانۆیل مەکرۆن لە سەردانەکەیدا بۆ ئیمارات ڕایگەیاند کە دانوستانەکانی ئێران و وڵاتانی زلهێزی جیهان لە ڤیەننا سەرکەوتوو نەبووە.

ناوبراو وتی کە دەبێت ئیسرائیل و وڵاتانی عەرەبی لە دانوستانەکاندا بەشدارییان هەبێت تا ڕێکەوتن لە گەڵ ئێران ئاسانتر بێت.

سەرۆک کۆماری فەرەنسا وتی کە شکستی ئەم گەڕەی دانوستانەکان بە واتای ئەوە نییە کە گەڕێ نوێ لە داهاتوویەکی نزیکدا بەڕێوە دەچێت./.