مەسعود بارزانی و خەمیس خەنجەر لە سەر چی ڕێکەوتوون؟

(0) / / ئاسیا / مەسعود بارزانی


Dec 05, 2021

قەبارەی فۆنت:

بە وتەی ئەندامێکی هاوپەیمانی عەزم، ئەم هاوپەیمانییەی سوننە لە گەڵ سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان لە سەر ئەوە گەیشتوونەتە ڕێکەوتن کە تا تۆمارکردنی گەورەترین فراکسیۆن نەچنە هیچ بەرەیەکی شێعەوە.

مەشعان جبوری بە ئاماژە بە کۆبوونەوەکەی خەمیس خەنجەر سەرۆکی هاوپەیمانی عەزم لە گەڵ مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان، ڕایگەیاند کە ڕێکەوتن کراوە تا یەکلابوونەوەی گەورەترین فراکسیۆن لە شێعەکان دوور بکەونەوە.

هاوپەیوەند لە گەڵ ئەمەش خەمیس خەنجەر لە لاپەڕەی فەرمی خۆی ڕایگەیاندووە کە لە گەڵ مەسعود بارزانی لێک تێگەیشتن هەیە سەبارەت بەوەی کە دەبێت سیستەمی سیاسی عێراق ڕاست بکرێتەوە./.