پەیامەکەی لاهور شێخ جەنگی و وەڵامەکەی مەسرور بارزانی

(0) / / كوردستان / لاهور شێخ جەنگی


Mar 03, 2021

قەبارەی فۆنت:

هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕایگەیاندووە کە حکومەتی هەرێم بە ئاشکرا و بە هەڕەشەکردن داوای ئازادکردنی سێ ئەفسەری دەزگای هەواڵگری هەرێم دەکات کە لە سەر دۆسیەی پەلاماردانی پەرلەمانتار غالب محەممەد دەستبەسەر کراون.

لاهور شێخ جەنگی لە تویتێکدا ڕایگەیاندووە کە حکومەت دەستی بەر داوەتە ئیش و کاری دادگاکان تا ئەو سێ کەسە ئازاد بکرێن.

ناوبراو بەرامبەر بە سەرۆکی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاندووە کە بە تەواوی متمانەی لە دەست داوە، بە پێچەوانەوە ئەمەی قبووڵ نەدەکرد.

لە بەرامبەر ئەمەش جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە مەسرور بارزانی داوا لە هەموو لایەک دەکات خۆیان نەکەنە جێگرەوەی دادگاکان.

وتەبێژی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاندووە کە بارزانی پاڵپشتی خۆی بۆ دادگاکانی هەرێم دووپات دەکاتەوە و دەبێت سەرجەم دۆسیەکان بڕیاریان لە سەر بدرێت./.