بایدن ژنێک وەک باڵیۆزی نوێی ئەمریکا لە عێراق کاندید دەکات

(0) / / ئەمەریکا / جۆبایدن


Dec 09, 2021

قەبارەی فۆنت:

 سەرۆک کۆماری ئەمریکا ژنێکی وەک باڵیۆزی وڵاتەکەی لە عێراق کاندید کرد کە دەبێت متمانە لە کۆنگرێس وەربگرێت.

جۆبایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا، ئالینا ڕومانۆفسکیی وەک باڵیۆزی نوێی وڵاتەکەی لە عێراق کاندید کرد.

ڕومانۆفسکی دیپلۆماتکاری ئەمریکی لەدایکبووی ساڵی 1955 و لە ساڵی 2009 تا ئێستا باڵیۆزی ئەو وڵاتەیە لە کوێت.

ناوبراو لە ساڵی 2003 بووەتە دیپلۆماتکار لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا و چەندین ئەرک و بەرپرسیاریەتیی لە بواری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەبووە.

ڕومانۆفسکی هەروەها بۆ ماوەی 10 ساڵ لە 1980 تا 1990 لە دەزگای هەواڵگری ناوەندیی ئەمریکا چالاکیی کردووە.

کاندیدی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق هەروەها دەرچووی زانکۆکانی شیکاگۆ و تەل ئەبیبە و بەدەر لە زمانی ئینلیزی، لە زمانەکانی فەرەنسی، عەرەبی و عبریش شارەزایی تەواوی هەیە.

ڕومانۆفسکی دەبێت متمانەی کۆنگرێس بە دەست بێنێت تا بە فەرمی کارەکانی لە عێراق دەست پێبکات./.