هەڵوێستی پارتی لە سەر هەڵبژاردنەکانی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرا بوو
(0) /
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان داوای لە سەرجەم فراکسیۆنەکان کرد کە پێش مانگی سێی ساڵی داهاتوو کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان کارا بکرێتەوە و وتی کە کات لە بەردەم ئەواندا کراوە نییە.
هێمن هەورامی کە لە پشکی پارتی پاڵی بەو کورسییەوە داوە، بە پەیامنێرانی ڕاگەیاند کە پێویستە پێش مانگی سێی ساڵی داهاتوو کۆمیسیۆن کارا بکرێتەوە و هەڵبژاردنەکانیش لە وادەی خۆی کە دەکاتە مانگی 10 بەڕێوە بچێت.
ناوبراو وتی کە فراکسیۆنی پارتی دیمۆکراتی کوردستان هەڵوێستی ئەوە بووە کە کار بە لیستی نیمچە کراوە بکرێت و کوردستانیش لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوو یەک بازنە بێت و هەر گۆڕانکارییەک بە خولی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان بسپێردرێت./.
تێبينيێك بنێرە: