هاوپەیمانییەکەی خەنجەر: 34 کورسیمان کۆکردووەتەوە

(0) / / ئاسیا / خەمیس خەنجەر


Dec 09, 2021

قەبارەی فۆنت:

هاوپەیمانی عەزم وەک لایەنێکی سوننەی عێراق ڕایگەیاندووە کە لە هاوپەیمانییەکی نوێدا ژمارەی کورسییەکانی گەیاندووەتە 34 کورسی و ئەگەری زیادبوونیشی لە ئارادایە.

ئەم هاوپەیمانییە کە لە لایەن خەمیس خەنجەرەوە سەرۆکایەتی دەکرێت ڕایگەیاندووە کە لە هاوپەیمانییەکی نوێدا ژمارەی کورسییەکانی گەیشتووەتە 34 کورسی.

هاوپەیمانی عەزم جەختیکردووەتەوە کە ئاوارەکانی سوننە دەبێت بۆ ناوچەکانی خۆیان بگەڕێنەوە و قەرەبووش بکرێنەوە.

ڕاشیگەیاندووە کە هەوڵی ئاوەدانکردنەوەی ناوچە زیانبەرکەتووەکانی دەستی داعش بە بودجەی حکومەت دەدرێت.

هاوپەیمانی عەزم خەمیس خەنجەری وەک تاکە کەسی ڕێگاپێدراوی ئەم هاوپەیمانییە بۆ دانوستانەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق ناساندووە.

هاوپەیمانی عەزم لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی عێراق 14 کورسیی بە دەست هێناوە./.