هاوپەیمانی تەقەدوم: تەنیا حەلبوسی مافی ئەوەی هەیە ببێتە سەرۆکی پەرلەمانی عێراق

(0) / / ئاسیا / محەممەد حەلبوسی


Dec 11, 2021

قەبارەی فۆنت:

هاوپەیمانی تەقەدوم ڕایگەیاندووە کە محەممەد حەلبوسی بە هۆی ژمارەی کورسییەکانی ئەم هاوپەیمانییەوە مافی ئەوەی هەیە بە نوێنەرایەتی سوننەکان سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق وەربگرێت.

فەهەد ڕاشد لە سەرکردەکانی هاوپەیمانی تەقەدوم ڕایگەیاندووە کە سەرۆکایەتی پەرلەمان لای ئەم هاوپەیمانییە دەمێنێتەوە لە بەر ئەوەی کە بە پێی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان پلەی دووەمی دەنگەکانی بە دەست هێناوە.

ناوبراو ڕایگەیاندووە کە بە پەیوەندیکردنی چەندین ئەندامی سەربەخۆی پەرلەمانەوە ژمارەی کورسییەکانی تەقەدوم دەگاتە 50 کورسی.

فەهەد ڕاشد ڕایگەیاندووە کە سەرجەم لایەنە سیاسییەکان لەو بڕوایەدان محەممەد حەلبوسی کەسێکی شیاوە بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق و لە خولی ڕابردووش ئەوەی سەلماندووە.

بە وتەی ناوبراو، کورد و شێعە ڕەزامەندییان لە سەر وەرگرتنەوەی پۆستەکە لە لایەن حەلبوسییەوە هەیە و ئەمەش مافێکە نەک پشکخوازی./.