وتووێژەکانی ئێران و سعوودیە لە وڵاتێکی دیکە بەڕێوەچووە

(0) / / ئاسیا / ئێران سعوودیە


Dec 13, 2021

قەبارەی فۆنت:

لە دامەزراوەی عەرەبی بۆ توێژینەوە ئەمنییەکانی ئەمان، وتووێژی نێوان شاندەکانی ئێران و سعوودیە بەڕێوەچووە.

ئاژانسی فەرمی ئەردەن ڕایگەیاندووە کە گەڕێکی دیکەی دانوستانەکانی نێوان ئێران و سعوودیە لە شاری ئەمان بەڕێوەچووە.

هەر دوو لا لەو کۆبوونەوەدا کە لە دامەزراوەی عەرەبی بۆ توێژینەوە ئەمنییەکانی ئەمان بەڕێوەچووە، چەندین پرسی ئەمنییان بە ئامانجی گەڕانەوەی متمانەی نێوانیان تاوتوێ کردووە.

ئەیمەن خەلیل بەڕێوەبەری دامەزراوەی عەرەبی بۆ توێژینەوە ئەمنییەکانی ئەمان ڕایگەیاندووە کە لە کۆبوونەوەکەدا ڕێزی بەرامبەر هەبووە و ئەمەش پیشان دەدات هەر دوو لا ئیرادەیان بۆ گۆڕانکاری لە پەیوەندییەکان هەیە کە بێگومان کاریگەریی لە سەر سەقامگیری ناوچەکەش دەبێت.

دامەزراوەکەی ئەمان یەکێک لەو دامەزراوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە کە بە دیاریکراو بەدواداچوون بۆ پرسە ئەمنییەکان، چەکە کۆمەڵکوژەکان و پرسە پەیوەندیدارەکان بە ئاسایشی ناوەکییەوە دەکات.

پێدەچێت کە ئەو کۆبوونەوە لە ئاستی شارەزایان و پسپۆڕانی ئێرانی و سعوودی لە سەر پرسە ئەمنییەکان بێت تا ئەوەی بەرپرسان و شاندی فەرمی هەر دوو وڵات کۆبوونەوەیان کردبێت./.