کام تەوەر لە کۆبوونەوەی داهاتووی بارزانی – تاڵەبانی باس دەکرێت؟
(0) /
بڕیارە سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان و هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان جارێکی دیکە کۆببنەوە، کۆبوونەوەکەش بۆ یەکلاییکردنەوەی چەند تەوەرێکی گرنگ دەبێت.
ڕۆژی دووشەممە وتەبێژی پارتی ڕایگەیاند کە ڕێکەوتنی ستراتیژی لە نێوان حیزبەکەی و پارتی تەواوکراوە و هۆکارەکەشی خستە ئەستۆی یەکێتی، بەرپرسانی یەکێتیش دەڵێن ڕێکەوتنەکە تەنیا پێویستی بە نوێکردنەوە هەیە.
هەندێک زانیاری میدیایی باس لەوە دەکەن کە بڕیارە مەسعود بارزانی و بافڵ تاڵەبانی بۆ جاری دووەم کۆببنەوە و لەو کۆبوونەوەشدا چەندین تەوەری وەک پۆستی پارێزگاری کەرکوک، پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق و پۆستەکانی دیکەی وەک سەرۆکایەتییەکانی هەرێم یەکلایی بکرێنەوە./.
تێبينيێك بنێرە: