قەتەر 360 ملیۆن دۆلار هاوکاری کەرتی غەززە دەکات

(0) / / ئاسیا / قەتەر


Jan 31, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئاژانسی فەرمی قەتەر ڕایگەیاندووە کە شێخ تەمیم بن حەمەد ئالی سانی میری ئەو وڵاتە فەرمانی هاوکاری 360 ملیۆن دۆلاریی بۆ کەرتی غەززە دەرکردووە و ئەو هاوکارییەش لە ماوەی یەک ساڵ و لەم مانگەوە دەدرێتە دانیشتووانی ئەو ناوچەیە.

هاوکارییەکەی قەتەر لە چوارچێوەی پاڵپشتییەکانی ئەو وڵاتەیە بۆ گەلی سزادراوی فەڵەستین لە کەرتی غەززە.

هاوکارییەکانی قەتەر لە بوارەکانی پێدانی مووچەی فەرمانبەران، یارمەتیدانی خێزانە هەژار و کەم داهاتەکان، وێستگەکانی کارەبا و باشترکردنی دۆخی مرۆڤی لە غەززە بەکار دەهێندرێت.

قەتەر ماوەیەکە مانگانە 100 دۆلار دەداتە 100 هەزار خێزانی هەژار و کەم داهاتی کەرتی غەززە.

کەرتی غەززە ماوەی 15 ساڵە لە لایەن ئیسرائیلەوە گەمارۆی ئابوریی لە سەرە./.