فەرید ئەسەسەرد: عێراق ناتوانێت کێشەکانی چارەسەر بکات

(0) / / ئاسیا / شەنگال


Mar 04, 2021

قەبارەی فۆنت:

بەرپرسی سەنتەری لێکۆڵینەوەی ستراتیژی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە سەر دۆخی عێراق هۆشداریی داوە و ڕایگەیاندووە کە ئەم وڵاتە توانای چارەسەرکردنی کێشەکانی نییە و پێویست بە دەستێوەردانی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکات.

فەرید ئەسەسەرد چارەسەرکردنی کێشە هەرێمییەکانی بە یەکێک لە هۆکارەکانی هێوربوونەوەی دۆخی عێراق ناو بردووە و ڕایگەیاندووە کە تورکیا لە ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی گارە هیچ دەسکەوتێکی نەبووە و لە ئەگەری هەر پلانێکی نوێ لە شەنگال شەڕ و پێکدادانی بە دواوە دەبێت لە بەر ئەوەی کە حکومەتی عێراق و لایەنە شێعەکان ناتوانن بێدەنگ بن.

ئەسەسەرد دەستێوەردانی کۆمەڵگای نێودەوڵەتیی لەم دۆخەی ئێستای عێراق بە پێویست ناو بردووە./.