وتەبێژی پارتی: خۆمان بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆمار بە شیاو دەزانین
(0) /
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی پارتی دیمۆکراتی کوردستان ڕایگەیاند کە پێویستە سەرجەم لایەنەکانی کوردستان لە سەر دەستنیشانکردنی کەسێک بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار بگەنە ڕێکەوتن.
مەحمود محەممەد وتی: پارتی پێی وایە پێویستە کورد بە هەموو حیزبە سەرکەوتوو سەرنەکەوتووەکانەوە لە سەر کاندیدکردنی کەسێک بۆ سەرۆک کۆماری عێراق ڕێک بکەوێت.
وتەبێژی پارتی دیمۆکراتی کوردستان وتی: پارتی وەک بەرکەوتە پێی وایە لە یەکێتی شیاوترە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆمار، لە بەر ئەوەی کە کورسییەکانی پارتی زیاترە و چەند خولێکیشە ئەو پۆستە لای یەکێتییە./.
تێبينيێك بنێرە: