یەکێتی بۆ پارتی: قسەکانتان ناجۆرە و پۆستی سەرۆک کۆمار بۆ ئێمەیە

(0) / / كوردستان / پارتی یەکێتی سەرۆک کۆماری عێراق


Dec 15, 2021

قەبارەی فۆنت:

وتەبێژی یەکێتی نیشتمانی کوردستان وەڵامی هاوتاکەیی لە پارتی دیمۆکراتی کوردستانی دایەوە و ڕایگەیاند پۆستی سەرۆک کۆمار مافی حیزبەکەیەتی.

ئەمین بابەشێخ بە میدیای یەکێتیی ڕاگەیاند: "ماوەیەکە لێدوانەکانی وتەبێژی پارتی کە بە داخەوە گوزارشت لە ڕای فەرمی ئەو حیزبە دەکات، زبر و ناجۆرە و لە گەڵ ویستی یەکڕیزی کورد ناگونجێت و یارمەتیدەری هەڵوێستی کورد لە بەغدا و یەکڕیزی لە کوردستان نابێت".

ناوبراو وتی: "پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق لە پاش ڕووخانی بەعس، مافی کورد و بۆ یەکێتی بووە و ئەمجارەش پێداگریی لە سەر دەکەینەوە، بە یەکڕیزی بێت یان بە بژاردەی هەڵبژاردن و دیمۆکراسی کە هەمووی تاقیدەکەینەوە".

وتەبێژی یەکێتی ڕایگەیاند: "ئێمە وەک یەکێتی پێمان ئاساییە هەڵسەنگاندن بۆ ئەدای بەرپرسیارێتییە گشتییەکانی عێراق و کوردستان بکرێت، لە بەر ئەوەی کە ئەم هەڵسەنگاندنە ببێتە نەریت لە وڵاتەکەماندا، پۆستی سەرۆک کۆمار لە خولە جیاجیاکاندا بە سەربەرزی لێی دەردەچێت و خێر و بێری بۆ کورد ڕوونە، ئەوە پۆستی لایەنەکانی دیکەیە لە بەغدا و هەرێم ڕەنگە قەرزاربار ببێتەوە"./.