چارەنووسی 200 ملیارەکەی بەغدا بە کوێ گەیشت؟

(0) / / كوردستان / موسەننا ئەمین


Dec 19, 2021

قەبارەی فۆنت:

یەکێک لە کاندیدە سەرکەوتووەکانی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان بۆ پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند کە کێشەی سەرەکی لە ناردنی 200 ملیارەکەی بەغدا نییە و بۆ ئەم مانگەش دەبێت لە لایەن حکومەتی ناوەندەوە بنێردرێت.

موسەننا ئەمین کە هاوکات ئەندامی دوو خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق بووە، وتی: ئەو بڕە پارەیەی کە بەغدا دەینێرێت لە دەرەوەی یاسای بودجەیە و بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانە و دەبێت بۆ ئەم مانگەش بەردەوام بێت.

ناوبراو وتی: هەرێم نەیویست بچێتە ژێر باری ڕێکەوتنەکانەوە، ئەگەرنا بەغدا دەبوو لە ساڵێکدا 11 ترلیۆن دینار بنێرێت و ئەوەش کێشەی مووچەی بە تەواوی لە هەرێمی کوردستان چارەسەر دەکرد بەڵام لە هەرێمەوە کار بۆ ئەوە کرا بەغدا بودجەی تەواوکاری بنێرێت و دۆسیەی نەوت لە هەرێم بێت.

موسەننا ئەمین وتی: هیچ لێدوانێکی فەرمی لە بەغداوە سەبارەت بە نەناردنی ئەو 200 ملیارە نییە و ئەگەرێکی زۆرە کە بە هۆی ڕاگرتنی هەموو ئەو پێشینە و سولفانەوە بێت کە لە کۆتایی ساڵ ڕادەگیرێن، ئەوەش بۆ هەرێم دەنێردرێت وەک شایستە نییە بەڵکوو قەرزە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچەخۆران./.