ئایا بارزانی دژی کاندیدکردنەوەی حەلبوسییە بۆ سەرۆکی پەرلەمانی عێراق؟

(0) / / كوردستان / مەسعود بارزانی محەممەد حەلبوسی


Dec 20, 2021

قەبارەی فۆنت:

بەرپرسێک لە بارەگای بارزانی ڕایگەیاندووە کە سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان ڤیتۆی لە سەر کاندیدکردنەوەی محەممەد حەلبوسی سەرۆکی هاوپەیمانی تەقەدوم بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق نییە.

عەرەفات کەرەم ستوونی بەرپرسی دۆسیەی عێراق لە بارەگای بارزانی، ڕۆژی دووشەممە 20 ی کانوونی یەکەمی 2021، ڕایگەیاند: بە هەموو شێوەیەک ئەو هەواڵە ڕەتدەکەینەوە کە چەند دەزگایەکی ڕاگەیاندن بڵاویان کردووەتەوە، گوایە مەسعود بارزانی بوونی محەممەد حەلبوسی سەرۆکی هاوپەیمانی تەقەدومی بە سەرۆکی پەرلەمان بۆ خولێکی دیکە ڕەتکردووەتەوە.

بەرپرسی دۆسیەی عێراق لە بارەگای بارزانی ڕایگەیاند کە ئەو هەواڵە ناڕاستە و لە چەند کەناڵێکەوە بڵاو کراوەتەوە کە ناسراون بە بڵاوکردنەوەی قسەی ناڕاست بە بێ وردبوونەوە و لێکۆڵینەوە./.