ئەو پەیامەی کە نێچیرڤان بارزانی بە نوری مالیکی ڕاگەیاند؟
(0) /
نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە سەردانەکەیدا بۆ هەولێر لە گەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبووە.
لە کۆبوونەوەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا جەخت لە سەر چارەسەرکردنی کێشەکانی ئێستای عێراق و تێپەڕاندنی ئەم دۆخە و پێکهێنانی حکومەتێکی وەڵامدەرەوەی داواکاری هاووڵاتیان کرایەوە.
لەو کۆبوونەوەدا دوایین پێشهاتەکانی دۆخی سیاسی عێراق، هەڵبژاردنەکانی 10 ی تشرینی یەکەمی 2021، نیگەرانی لایەنە سیاسییە ناڕازییەکان، پرۆسەی سیاسی و تانەدان لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان تاوتوێ کرا.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەو پەیامەی بە مالیکی ڕاگەیاند کە هەرێم هیچ کات نابێتە بەشێک لە کێشەی لایەنە عێراقییەکان و بە پێچەوانەوە دەیەوێت هەمیشە وەک بەشێک لە چارەسەرەکان بێت./.
تێبينيێك بنێرە: