ئەردەن داوای گەڕانەوەی سوریا بۆ کۆمکاری عەرەبی دەکات

(0) / / ئاسیا / ئەردەن سوریا


Dec 23, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرۆکی پەرلەمانی ئەردەن جەختی لە سەر پێویستی گەڕانەوەی سوریا بۆ کۆمکاری عەرەبی کردەوە.

عەبدولکەریم دەغمی وتی کە کاتی ئەوە هاتووە سوریا بۆ کۆمکاری عەرەبی بگەڕێتەوە.

ناوبراو لە پەراوێزی کۆبوونەوەی پەرلەمانی عەرەبی لە شاری ئەمان وتی: ئێمە وەک پەرلەمانی عەرەبی دەبێت گوشار بخەینە سەر حکومەتەکانی خۆمان و داوا لە سەرکردەکانمان بکەین کە لە کۆبوونەوەی لوتکەی کۆمکاری عەرەبی لە وڵاتی جەزایر، سوریا بۆ ئامێزی وڵاتانی عەرەبی بگەڕێتەوە.

سەرۆکی پەرلەمانی ئەردەن وتی: ئەمڕۆ دەبێت بە پێی سەرکەوتنەکانی سوریا لە شەڕی دژ بە گرووپە تیرۆریستییەکان هەنگاو بنێین و پاڵپشتی لە یەکڕیزی و یەکگرتوویی ئەوان بکەین و ئیدانەی هەر دەستێوەردانێک لە کاروباری ناوخۆیی ئەوانیشدا بکەین./.