نێچیرڤان بارزانی پەیامێکی بڵاو کردەوە
(0) /
سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی جەژنی لەدایکبوونی پێغەمبەر عیسا پەیامێکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند کە هەرێم وەک لانکەی پێکەوەژیان و یەکترقبووڵکردن و لێبوردەیی دەمێنێتەوە.
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی ئەو یادەی لە مەسیحییەکانی کوردستان، عێراق و جیهان کردووە و هیوای خواستووە کە جەژنی لەدایکبوونی پێغەمبەر عیسا خێر و خۆشی بۆ تەواوی مرۆڤایەتی بگەڕێنێتەوە و ئاسوودەیی لە گەڵ خۆیدا بهێنێت.
لە پەیامەکەی سەرۆکی هەرێمدا هاتووە کە خۆشحاڵین هەموومان پێکەوە لە هەرێمی کوردستان لە گەڵ هاووڵاتیانی مەسیحی ئەم جەژنە دەگێڕین، لەم بۆنەیەدا هەموو خەڵکی کوردستان دڵنیا دەکەینەوە کە هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە بە لانکەی پێکەوەژیان و یەکترقبووڵکردن و لێبوردەیی دەمێنێتەوە و بەهاکانی مرۆڤایەتی هەموومان پێکەوە کۆدەکاتەوە.
بارزانی لە کۆتایی پەیامەکەیدا هیوای خواستووە کە جەژن و بۆنەکانی داهاتوو لە دۆخێکی باشتر و بە دوور لە پەتا و نەخۆشی بێت./.
تێبينيێك بنێرە: