چەندین پێشنیاری محەممەد حەلبوسی بۆ هاوپەیمانی عەزم ئاشکرا دەبێت

(0) / / ئاسیا / محەممەد حەلبوسی خەمیس خەنجەر


Dec 27, 2021

قەبارەی فۆنت:

هاوپەیمانی تەقەدوم چەندین پێشنیارێکی گرنگی بۆ دەستبەرداربوون لە پۆستی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق خستووەتە بەردەم هاوپەیمانی عەزم کە خەمیس خەنجەر سەرۆکایەتی دەکات.

هاوپەیمانی تەقەدوم کە لە لایەن محەممەد حەلبوسییەوە سەرۆکایەتی دەکرێت پێشنیاری ئەوەی کردووە کە هاوپەیمانی عەزم لە بەرامبەر دەستبەرداربوون لە پۆستی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق بڕی 30 ملیۆن دۆلار پارە وەربگرێت.

هاوپەیمانییەکەی حەلبوسی هەروەها پێشنیاری ئەوەیکردووە کە هاوپەیمانی عەزم 10 پۆستی حکومیش لە کابینەی نوێی عێراق وەربگرێت.

بە پێی پێشنیارەکەش، هەر یەک لە وەزارەتەکانی بەرگری، پیشەسازی و وزە، گەنجان و وەرزش و 5 بریکاری وەزارەت وەک وەزارەتەکانی ڕۆشنبیری، ناوخۆ و دەرەوە بە هاوپەیمانی عەزم دەدرێت.

بە پێی هەندێک زانیاری میدیایی، هاوپەیمانی تەقەدوم بڕیارە واز لە پۆستی پارێزگاکانی ئەنبار و نەینەواش بێنێت و ئەمەش ناکۆکییەکی زۆری لە ناو ئەو هاوپەیمانییەدا درووست کردووە و بە کارەساتێکی سیاسی ناو براوە./.