لاهور شێخ جەنگی باس لە هەڕەشەیەک بۆ سەر ئەزموونی هەرێمی کوردستان دەکات
(0) /
هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕایگەیاندووە کە تاکڕۆیی و هەڵپەرەستی کەمینەیەکی خۆسەپێن بووە بە هەڕەشە لە سەر ئەزموونی هەرێمی کوردستان.
ناوبراو لە پەیامێکدا بە بۆنەی ساڵیادی ڕاپەڕینی خەڵکی کوردستان لە ساڵی 1991، ڕایگەیاندووە کە گرنگە ئەوەمان لەبیر بێت کە خەڵکی کوردستان تەنیا بە یادەوەرییەکان ناژین.
لاهور شێخ جەنگی ڕایگەیاندووە کە کۆمەڵانی خەڵک داوای ئێستایەکی ئازاد و خزمەتگوزار و ژیانێکی شایستە و داهاتوویەکی باشتر دەکەن.
ناوبراو هەروەها ڕایگەیاندووە کە لەم ڕۆژگارە نادڵنیاییەدا تاکڕۆیی و هەڵپەرەستی و کەمتەرخەمی کەمینەیەکی خۆسەپێن بووەتە هەڕەشە لە سەر ئەزموونەکەمان./.
تێبينيێك بنێرە: