نێچیرڤان بارزانی بە بۆنەی سەری ساڵی نوێوە داوایەک لە حکومەتی بەغدا دەکات

(0) / / كوردستان / نێچیرڤان بارزانی


Dec 31, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی هاتنی ساڵی نوێ پەیامێکی بڵاو کردەوە.

لە پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانیدا هاتووە کە ئێمە لە هەرێمی کوردستان لە گەڵ جیهان بە هۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی کۆرۆنا و لێکەوتەکانی، دوو ساڵی سەختمان بەڕێکرد و لە ڕوبەڕوبونەوەی تیرۆریزم بەردەوام بووین و ڕووداو و بەسەرهاتی دڵتەزێنی کۆچ و کاریگەری خەراپی گۆڕانی کەشوهەوا و لافاومان بینی.

لە بەشێکی دیکەی ئەو پەیامەدا هاتووە کە لە عێراقیش بە سوود وەرگرتن لە هەڵەکانی ڕابردوو، هەڵدانەوەی لاپەڕەیەکی نوێ، تێگەیشتنی ڕاستەقینە و ئیرادەی جیدی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، یەکتر قبووڵکردن و هاوبەشی ڕاستەقینەی هەمووان لە پرۆسەی سیاسی و بەڕێوەبردنی ولات لە سەر بنەمای درووست پێویستە، کە متمانە و ئارامی و سەقامگیری بگێڕێتەوە و بە ژیان و گوزەرانێکی باشتر بۆ هەمووان لە ئێستا و داهاتووی خۆیان دڵنیا بن./.