ئەردۆغان سەردانی سعوودیە دەکات

(0) / / ئاسیا / ڕەجەب تەیب ئەردۆغان


Jan 03, 2022

قەبارەی فۆنت:

سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند کە لە مانگی شوباتی داهاتوو سەردانی سعوودیە دەکات.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕایگەیاند کە لە مانگی شوباتی 2022 هاوکات لە گەڵ سەردانەکەی بۆ ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی، سەردانی سعوودیەش دەکات.

سعوودیە تا ئێستا بەرنامەی سەردانەکەی ئەردۆغانی پشتڕاست نەکردووەتەوە.

ئەمەش یەکەم سەردانی سەرۆک کۆماری تورکیا لە تەمموزی 2017 تا ئێستا بۆ سعوودیە دەبێت.

پاش دوایین سەردانی ئەردۆغان بۆ سعوودیە، پەیوەندییەکانی هەر دوو لا ڕووی لە ئاڵۆزبوون کرد و بە تیرۆری جەمال خاشقچی ڕۆژنامەنووسە ڕەخنەگرەکەی سعوودیە لە ئیستەنبووڵ ئەو ئاڵۆزییانە گەیشتە لوتکە.

ئەردۆغان 14 تا 15 ی شوباتی 2022 سەردانی ئیمارات دەکات./.