شاندە هاوبەشەکەی پارتی و یەکێتی چ پەیامێکیان گەیاندووەتە بەغدا؟
(0) /
ئەندامێکی شاندە هاوبەشەکەی پارتی دیمۆکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئامانج لە سەردانەکەی ئەو شاندەی بۆ بەغدا و کۆبوونەوە و وتووێژەکانی ڕوون کردووەتەوە.
هەرێم کەمال ئاغا کە لە سەر پشکی یەکێتی ئەندامی ئەو شاندەیە، ڕایگەیاندووە کە ئامانج لە سەردانی شاندەکە گەیاندنی دوو پەیام بووە، یەکەم ئەوەی کە کورد ببێتە چارەسەرێک بۆ کێشە ناوخۆییەکانی شێعە نەک لێکترازانی زیاتر، لە بەر ئەوەی کە بەردەوامیی ئەو کێشانە کاریگەری نەرێنیی لە سەر کۆی گشتی پرۆسەی سیاسی لە عێراق دەبێت.
ناوبراو لە ڕوونکردنەوەی ئامانجی دووەمی سەردانی شاندە هاوبەشەکەی پارتی و یەکێتی وتی کە گەیاندنی پەیامی دووەم بووە سەبارەت بەوەی کە کورد بە وەرەقەیەکی هاوبەش بەشداری دەکات و بۆ حکومەتی داهاتوو بەرچاو ڕوونی هەبێت و بتوانێت پێداگری لە ماف و داخوازییەکانی گەلی کوردستان بکات./.
تێبينيێك بنێرە: