کۆمەڵی دادگەری: چارەنووسێکی خەراپ چاوەڕوانی دەسەڵاتدارانی هەرێم دەکات

(0) / / كوردستان / کۆمەڵی دادگەری


Mar 05, 2021

قەبارەی فۆنت:

کۆمەڵی دادگەری کوردستان ڕایگەیاندووە کە هەرێم بە هۆی گەندەڵی و ستەم و نادادگەری بەرپرسانەوە کەوتووەتە لێواری قەیرانێکی قووڵ و هۆشداری بە دەسەڵاتداران دەدەین کە بە شێوازی حکومڕانی خۆیاندا بچنەوە.

لە ڕاگەێندراوێکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی کۆمەڵی دادگەری کوردستان بە بۆنەی ساڵیادی ڕاپەڕیندا هاتووە کە بەداخەوە لە کاتێکدا ئێمە بە شانازییەوە یادی ڕاپەڕینە مەزنەکەی ساڵی 1991 دەکەینەوە کە هەرێمەکەمان بە هۆی گەندەڵی و ستەمەوە لە قەیرانێکی قووڵدایە و چارەنووسی گەلەکەمان بەرەو هەڵدێرێکی مەترسیدار دەڕوات.

کۆمەڵی دادگەری کوردستان ڕایگەیاندووە کە دەسەڵاتدارانی هەرێم لە جێی ئەوەی چارەسەری قەیران و گرفتە کەڵەکەبووەکان بکەن، بەردەوام قەیران و گرفتی دیکە بۆ دۆخی نائارام و شڵەژاوی کوردستان زیاد دەکەن کە ئەمەش وێنەیەکی نەشازی لە لای ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ بۆ کوردستان درووست کردووە.

کۆمەڵ هۆشداریی بە دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان داوە کە چاوێک بە شێوازی حکومڕانی خۆیاندا بخشێننەوە، بە پێچەوانەی ئەمەش چارەنووسێکی خەراپ چاوەڕوانیان دەکات./.