پارتی لە ڕێگای هۆشیار زێبارییەوە هەڵوێستی خۆیی لە سەر پۆستی سەرۆک کۆمار ئاشکرا کرد

(0) / / كوردستان / پارتی هۆشیار زێباری


Jan 10, 2022

قەبارەی فۆنت:

ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیمۆکراتی کوردستان ڕایگەیاند کە وەک پارتی هیچ کاندیدێکیان بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق نابێت.

هۆشیار زێباری لە ڕێگای میدیای حیزبەکەیەوە ڕایگەیاند کە لە پاش سەرکەوتنی کاندیدی پارتی بۆ دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان، دەبێت پابەندبین و مەغرور نەبین لە بەر ئەوەی کە شتی دیکە ماوە.

ناوبراو وتی کە پارتی کاندیدی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار نابێت و ئەو بابەتەش لە گەڵ لایەنەکان قسە دەکەین.

زێباری وتی کە لە گەڵ لایەنە کوردستانییەکانیش هاوکار و هەماهەنگ دەبین./.