ئەمریکا: بۆ وەڵامدانەوەی هێرشەکەی عەین ئەسەد پەلەمان نییە

(0) / / ئەمەریکا / عەین ئەسەد


Mar 06, 2021

قەبارەی فۆنت:

وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند کە حکومەتی ئەم وڵاتە هێشتا بڕیاری وەڵامدانەوەی هێرشە ڕۆکێتییەکەی سەر بنکەی سەربازی عەین ئەسەدی نەداوە.

جۆن کربی وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا وتی کە هێشتا بڕیارمان نەداوە وەڵامی ئەو هێرشە بدەینەوە یان وەڵامەکە چۆن بێت.

ناوبراو وتی کە هیچ کەس زیاتربوونی ئاڵۆزییەکانی ناوێت بەڵام ئێمە بەرپرسی پاراستنی گیانی خەڵکەکەمانین./.