ئێران نیگەرانی خۆیی گەیاندووەتە بارزانی

(0) / / كوردستان / مەسعود بارزانی


Jan 11, 2022

قەبارەی فۆنت:

سەرچاوەیەکی سیاسی ئاگادار ئاشکرای کردووە کە مەسعود بارزانی بەڵێنی بە ئێرانییەکان دابوو کە لە یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی عێراق لە دژی لایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی نەبێتە هاوپەیمانی سەدرییەکان بەڵام پێچەوانەی ئەمەی کردووە.

ئەو سەرچاوە ئەمڕۆ سێ شمەمە ئاشکرای کرد کە ئێران لەم هەنگاوەی پارتی دیمۆکراتی کوردستان، لەم حیزبە و مەسعود بارزانی نیگەران بووە.

سەرچاوەکە بە پێگەی بغداد الیوم ی ڕاگەیاندووە کە ئێران نامەیەکی بۆ نووسینگەی مەسعود بارزانی ناردووە کە ڕەخنەی لە هاوپەیمانیی پارتی و ڕەوتی سەدر لە یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی عێراق لە دژی لایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی شێعەکان گرتووە.

ڕاشیگەیاندووە کە بارزانی پێشتر بەڵێنی ئەوەی بە ئێرانییەکان دابوو ئەو بڕیارە نەدات و هەڵوێستی لە سەر یەکگرتنی لایەنە شێعەکان بێت، بەڵام ڕووداوەکانی یەکەم دانیشتنی پەرلەمان پێچەوانەی ئەوەی سەلماند و ئێرانییەکانیش بەم هۆیەوە لە بارزانی نیگەرانن./.