یەکێتی و پارتی لێدوانیان لە بەرپرسەکانیان قەدەغە کرد
(0) /
سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان ڕایگەیاند کە هەر جۆرە لێدوان و بۆچوونێکی لابەلا و لە ژێر هەر ناو و نیشانێک بێت، پەیوەندی بە سیاسەتی پارتییەوە نییە.
مەسعود بارزانی لە پەیامێکدا ڕایگەیاند کە تەنیا لێدوانی وتەبێژی فەرمی پارتی دیمۆکراتی کوردستان گوزارشت لە سیاسەت و هەڵوێستی فەرمیی ئەم حیزبە دەکات.
لە لایەکی دیکەوە، یەکێتی نیشتمانی کوردستانیش لە ڕێگای ڕاگەێندراوێکی مەکتەبی سیاسییەوە جەختی لەوە کردووەتەوە کە تەنیا لێدوان و ڕاگەێندراوەکانی وتەبێژی فەرمی گوزارشت لە سیاسەتی یەکێتی دەکات.
لەو ڕاگەێندراوەدا هاتووە کە بۆ هەر پرسێکی ناوخۆیی و نیشتمانی کە پەیوەندی بە سیاسەت و ئاراستەی فەرمی یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە هەبێت، بە تایبەت هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمار و پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق، تەنیا لێدوان و ڕاگەێندراوەکانی وتەبێژی فەرمی گوزارشت لە سیاسەتی فەرمی و درووستی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەکات./.
تێبينيێك بنێرە: