مونا قەهوەچی داوایەک لە خەڵکی کوردستان دەکات
(0) /
سکرتێری پەرلەمانی کوردستان لە یادی ڕاپەڕیندا پەیامێکی بڵاوکردەوە و داوایکردووە کە خەڵک ئەم ئەزموونە بپارێزن.
لە پەیامەکەی مونا قەهوەچیدا هاتووە کە ڕاپەڕین وەرچەرخانێکی مێژوویی بوو دژ بە ڕژێمی بەعسی لەناوچوو، بەرەی تێکۆشان و خەباتی گەلەکەمان بوو دژ بە زوڵم و زۆرداری.
ناوبراو لە پەیامەکەیدا هەروەها ڕایگەیاندووە کە پێویستە ئەم یادە شکۆدارە بکرێتە دەرفەتێک بۆ لێک نزیککردنەوەی سەرجەم حیزب و لایەنە سیاسییەکان و پارێزەری لە قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان، لە بەر ئەوەی کە کوردستان لانکەی پێکەوەژیانی هەموو پێکهاتەکانە و پاراستنی ئەم ئەزموونە ئەرکی سەرشانی هەموو لایەکە./.
تێبينيێك بنێرە: