یەکێتی زانیاری نوێ لە سەر بوونی سەربازیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکات

(0) / / كوردستان / یەکێتی نیشتمانی کوردستان


Jan 14, 2022

قەبارەی فۆنت:

بەرپرسێکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان زانیاری گرنگی لە سەر بوونی سەربازیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان ئاشکرا کردووە.

غەیاس سورچی بەرپرسی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی مەڵبەندی نەینەوای یەکێتی لە وتووێژێکدا لە گەڵ ئاژانسی عەهد نیوز ڕایگەیاندووە کە ژمارەی هێزەکانی سوپای تورکیا لە بنکەی سەربازی بەعشیقە نزیکەی 700 کەسە.

ناوبراو ڕایگەیاندووە کە کەلوپەلی سەربازی و پێداویستییەکانی ئەو بنکە سەربازییە لە لایەن کۆپتەرەوە دابین دەکرێت لە بەر ئەوەی کە لە ڕێگای وشکانییەوە هەست بە چەند مەترسییەک دەکەن.

ئەو ئاژانسە ڕایگەیاندووە کە تورکیا 20 بنکەی سەربازیی لە هەرێمی کوردستاندا هەیە./.