هەڵبژاردنەوەی حەلبوسی پرۆژەیەکی بەریتانی – عەرەبی و تورکییە

(0) / / چاوپێكەوتن / محەممەد حەلبوسی خەمیس خەنجەر


Jan 14, 2022

قەبارەی فۆنت:

کەسایەتییەکی دیاری سوننەی عێراق هەڵبژاردنەوەی محەممەد حەلبوسیی وەک سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بە پرۆژەیەکی بەریتانی – عەرەبی و تورکی ناو بردووە و ڕایگەیاندووە کە ئێران لە گەڵی ڕاهاتووە.

عەلی حاتەم سولێمان، کەسایەتی سوننەی عێراق و سەرۆکی گەورەترین هۆزی پارێزگای ئەنبار لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا هەڵبژاردنەوەی محەممەد حەلبوسیی وەک سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بە پرۆژەیەکی بەریتانیا، وڵاتانی عەرەبی ناوچەی کەنداوی فارس و تورکیا ناو برد و وتی کە ئێران لە گەڵ ئەمە ڕاهاتووە.

ناوبراو بە توندی ڕەخنەی لە خەمیس خەنجەر گرت کە سەرەڕای ناکۆکییەکانی لە گەڵ هاوپەیمانی تەقەدوم و محەممەد حەلبوسی گەیشتە ڕێکەوتن و وتی: هەڵگەڕانەوەی خەنجەر لە هەڵوێستەکانی هەمووانی تووشی شۆک کرد و ناوبراو و سەرکردەکانی دیکە لە ناوخۆی وڵات خۆیان بە سەرکردە دەزانن بەڵام لە دەرەوەی وڵات لە کەسانی دیکە فەرمان وەردەگرن و جێبەجێی دەکەن.

ئەو کەسایەتییەی سوننەی عێراق وتی کە یاری سیاسی بابەتێکی دیکەیە و جیاوازیی لە گەل ئەو کەسە هەیە کە بەم سووکایەتییە دەبێتە دارەدەستی وڵاتانی دەرەکی.

عەلی حاتەم سولێمان وتی کە ئەم پرۆژەیە بە هاوبەشی لە نێوان بەریتانیا و وڵاتانی کەنداوی فارس و تورکیا داڕێژرا و لایەنەکانی دیکەشی تێدایە.

وتیشی کە ئێرانییەکانیش بێدەنگییان هەڵبژاردووە و لە گەڵ ئەم پرۆژەیە ڕاهاتوون.

عەلی حاتەم سولێمان وتی کە لە چەند مانگی ڕابردوو سەرجەم لایەنەکان لە ئێران و ئەمریکاوە داوای هێورکردنەوەی دۆخەکەیان دەکرد بێ ئەوەی کە دیار بێت ئامانج لەم ئارامییە چییە و ئەمڕۆ ئاشکرا بووە کە پرۆژەیەک لە داڕشتندا بووە و ڕۆڵی سەرجەم لایەنەکانی تێدا دیاری کراوە و درووشمەکانی پێشوو نەماوە و بابەتەکە یەکلایی بووەتەوە./.