چەندین ئەندامی سوپای عێراق بوونە قوربانیی هێرشێکی داعش

(0) / / ئاسیا / داعش سوپای عێراق


Jan 21, 2022

قەبارەی فۆنت:

سەرچاوە ئەمنییەکانی عێراق ڕایانگەیاندووە کە 11 ئەندامی سوپای ئەم وڵاتە لە پارێزگای دیالە بە هۆی هێرشێکی داعشەوە کوژران.

کەناڵی سۆمریە نیوز لە سەر زاری سەرچاوەیەکی ئەمنی ڕایگەیاند کە ئەمڕۆ هەینی 21 ی کانوونی دووەمی 2022، 11 ئەندامی سوپای عێراق لە پارێزگای دیالە کوژراون.

ئەو سەرچاوە ڕایگەیاندووە کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ تیرۆریستانی داعش لە ناوچەی عوزێم لە باکوری پارێزگای دیالە هێرشیان کردووەتە سەر پێگەی هێزەکانی سوپای عێراق و بەو هۆیەوە 11 کەس بە تایبەت ئەفسەرێکی سوپا کوژراوە./.