ئەردۆغان: چاومان لە سەر خاکی هیچ وڵاتێک نییە!

(0) / / ئەورووپا / ڕەجەب تەیب ئەردۆغان


Mar 06, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرۆک کۆماری تورکیا لە کاتێکدا کە هێزەکانی وڵاتەکەی لە چەندین وڵاتی وەک عێراق، سوریا، قەتەر، ئازەربایجان، ئەفغانستان و لیبیا بوونیان هەیە، ڕایگەیاندووە کە چاومان لە سەر خاکی هیچ وڵاتێک نییە.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان جەختی لە سەر ڕۆڵی وڵاتەکەی لە کۆتایی هێنان بە داگیرکردنی قەرەباغ لە لایەن ئەرمینیاوە کردەوە.

ناوبراو وتی کە ئەو هاوکارییەی ئازەربایجان لە دژی ئەرمینیا هیچ کات بە واتای ئەوە نییە کە ئێمە دەمانەوێت خاکی وڵاتێکی دیکە داگیر بکەین.

سەرۆک کۆماری تورکیا وتی کە ئێمە هیچ کات هەوڵی پێشێلکردنی سەروەری هیچ وڵاتێک نادەین بەڵکوو تەنیا بەرگری لە خۆمان دەکەین./.