قەتەر هەوڵەکانی بۆ چالاککردنەوەی ڕێکەوتنی ناوەکی ئێران دەستپێکردووە

(0) / / ئاسیا / قەتەر کۆشکی سپی


Jan 28, 2022

قەبارەی فۆنت:

بەرپرسێکی قەتەری سەبارەت بە سەردانەکەی ڕۆژی پێنج شەممەی وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە بۆ تاران وتی کە سەردانەکە لە پێناو هەوڵەکانی دەوحە بۆ چالاککردنەوەی ڕێکەوتنی ناوەکی بووە.

ئەو بەرپرسەی قەتەر بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاندووە کە بەرپرسانی دەوحە دەیانەوێت ڕۆڵ و کاریگەریی خۆیان لە کۆتایی هێنان بە کێشەی ڕێکەوتنی ناوەکیی ئێران و وڵاتانی زلهێزی جیهان بگێڕن.

محەممەد بن عەبدولڕەحمان ئالی سانی ڕۆژی پێنج شەممە بە سەردانێک گەیشتە تاران. سەردانەکەش لە کاتێکدا بووە کە بڕیارە کۆشکی سپی دووشەممەی داهاتوو پێشوازی لە میری قەتەر بکات.

وەزیری دەرەوەی قەتەر بۆ دووەم جار لە ماوەی یەک مانگدا سەردانی تارانی کرد، هاوکات بە تەلەفوونیش چەند جارێک لە گەڵ هاوتا ئێرانییەکەی وتووێژی کردووە./.