هۆکاری سەردانەکەی بارزانی و حەلبوسی بۆ نەجەف ئاشکرا بوو
(0) /
سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان لە پەیامێکدا ڕایگەیاند کە دەستپێشخەرییەکی نوێی بۆ چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکانی عێراق خستووەتەڕوو.
مەسعود بارزانی لەو پەیامەیدا ڕایگەیاند کە لە پێناو چارەسەری کێشە و گرفتەکان و ڕەخساندنی کەشێکی گونجاو و باش بۆ پرۆسەی سیاسی عێراق، دەستپێشخەرییەکی سیاسیی خستووەتەڕوو و لەو چوارچێوەیەدا پێشنیاری کردووە کە نێچیرڤان بارزانی و محەممەد حەلبوسی لە گەڵ سەید موقتەدا سەدر کۆببنەوە.
بارزانی لە درێژەی پەیامەکەیدا ڕایگەیاندووە کە لە پێناو بەردەوامبوونی پرۆسەی سیاسی و نەهێشتنی کۆسپ و گرفتەکان ئەو دەستپێشخەرییەی کردووە.
سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان هیوای ئەوەشی خواستووە کە دەستپێشخەرییەکەی ئەنجامی هەبێت و لە بەرژەوەندی عێراق و سەرجەم پێکهاتەکانیدا بێت./.
تێبينيێك بنێرە: