وەزیری بەرگری ئەمریکا باس لە وەڵامی هێرشەکەی عەین ئەسەد دەکات

(0) / / ئەمەریکا / عەین ئەسەد


Mar 07, 2021

قەبارەی فۆنت:

وەزیری بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی لە کات و شوێنێکی گونجاودا وەڵامی هێرشە ڕۆکێتییەکەی ئەم دواییەی سەر بنکەی سەربازی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار لە عێراق دەداتەوە.

لۆید ئۆستن وەزیری بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە بڕیاری تۆڵەسەندنەوەی ئەو هێرشە لە کات و شوێنێکدا جێبەجێ دەکرێت کە واشنتن دیاریی دەکات.

ناوبراو وتی کە ئەمریکا بەردەوام، هەڵسەنگاندنی ئەوە دەکات کە کێ لەو هێرشە بەرپرسیارە، ئەویش چەند ڕۆژ پاش هێرشەکەی ئاسمانییەکەی ئەمریکا لە خاکی سوریا.

هەفتەی ڕابردوو سەرچاوە ئەمنییەکانی عێراق ڕایانگەیاند کە بنکەی سەربازی ئەمریکا لە پارێزگای ئەنبار بە 10 ڕۆکێت کراوەتە ئامانج و بەڵێندەرێکی ئەمریکی لەو هێرشەدا کوژرا./.