حەلبوسی: سەردەمی دەستێوەردانی دەرەکی لە پێکهێنانی حکومەتی عێراق بەسەرهاتووە

(0) / / ئاسیا / محەممەد حەلبوسی


Jan 31, 2022

قەبارەی فۆنت:

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوەکەی خۆی و نێچیرڤان بارزانیی لە گەڵ سەرۆکی ڕەوتی سەدر بە پیشاندەری تەواوبوونی سەردەمی دەستێوەردانی دەرەکی لە پێکهێنانی حکومەتی ئەم وڵاتە ناو برد.

محەممەد حەلبوسی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند کە ئەمڕۆ چیاکانی عێراق (ئاماژە بە هەرێمی کوردستان) و بیابانەکانی (ئاماژە بە ناوچە سوننەنشینەکان) لە نەجەف سەبارەت بە پێکهێنانی حکومەتێکی نیشتمانی کە نە ڕۆژهەڵاتی و نە ڕۆژئاوایی بێت، وتووێژ دەکەن./.