ئەبوبەکر هەڵەدنی: ئەوانەی بانگەشەی حکومەتی زۆرینە دەکەن هۆکاری پەرەسەندنی گەندەڵین

(0) / / كوردستان / ئەبوبەکر هەڵەدنی


Feb 01, 2022

قەبارەی فۆنت:

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند کە ئەو هێزانەی لە عێراق داوای پێکهێنانی حکومەتی زۆرینە دەکەن، هەر ئەوان هۆکاری دۆخی خەراپی ئەم وڵاتە و پەرەسەندنی گەندەڵی بوون لە ڕابردوودا.

ئەبوبەکر هەڵەدنی ئەندامی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند کە ئەوەی ئێستا لە عێراقدا دەگوزەرێت گۆڕانکارییە لە هەژموندا، جاران سوورکردنەوە و کوڵاندنەکە لە مەتبەخی ئێراندا بوو، ئێستا تورکیا و ئیمارات و هاوپەیمانەکانی ئەوانە.

ناوبراو ڕایگەیاند کە هیچ حیزبێکی عێراق بە کوردەکانیشەوە لە بەر لاوازی کەلتوری دیمۆکراسی و نەبوونی دەزگایەکی سەربەخۆی چاودێری، قبووڵی شکست و دۆڕان ناکەن و تا چەک و پارە و دەزگای هەواڵگرییان بە دەستەوە بێت ئەو ناسەقامگیرییە هەر بەردەوام دەبێت.

هەڵەدنی هەروەها ڕایگەیاند کە وڵاتانی ڕۆژئاوا دیمۆکراسییان بۆ عێراق و هەرێم ناوێت و تەنیا بۆ وڵاتی خۆیانە و لە ڕابردوو و ئێستاشدا مامەڵە و پاڵپشتی لە ستەمکارترین دەسەڵات دەکەن./.